دوو بڕیاری نوێ لە وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان-ەوە
کوردسات نیوز
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دوو بڕیاری نوێ لەبارەی وەرگرتنی ڤاکسینەوە دەردەکات و دەڵێت، ژەمی چوارەمی پاڵپشتیکار دەتوانرێت وەربگیرێت.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەپێی بڕیارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەپێناو بەرژەوەندی و تەندروستی گشتی ھاوڵاتیان، وەرگرتنی ڤاکسین بۆ تەمەنی سەرو پێنج ساڵان زیادکرا.
وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت، "ژەمی چوارەمی پاڵپشتیکار بە خوازیاری دەتواندرێت وەربگیرێت."
|