لە رووداوێکی تەقەکردندا لە خوێندنگەیەکی روسیا ١٣ کەس کوژران

26/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە رووداوێکی تەقەکردندا لە خوێندنگەیەکی روسیا، ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٠ی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتی ناوخۆی روسیا بڵاویکردەوە، لە خوێندنگەی "ئیجیڤسک" کە دەکەوێتە ھەرێمی "ئودمیریتا" لە ناوەڕاستی روسیا، رووداوێکی تەقەکردن روویدا و بەھۆیەوە ١٣ کەس کوژراون کە ٥یان منداڵن و مامۆستا و پاسەوانیشی تێدایە، ھەروەھا ٢٠ کەسیش برینداربوون. 

بە پێی وەزارەتی ناوخۆی روسیا، ھێرشبەرەکە بە مردووی دۆزراوەتەوە و پێدەچێت خۆی کوشتبێت، بەڵام ناسنامە و پاڵنەری ھێرشەکەی نەزانراوە، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.