پاوەنی بەریتانی نزمترین ئاستی لە مێژوودا تۆمارکرد

26/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دوای یۆرۆ، بەھای پاوەنی بەریتانی دابەزینی گەورەی تۆمارکرد و گەیشتە نزمترین ئاستی لە مێژوودا و ئێستا لە مامەڵە داراییەکانی جیھان بەرەو یەکسانی لەگەڵ دۆلاردا دەڕوات.

بە کاریگەری پلانە نوێیە داراییەکەی کابینەی (لیز ترەس)، بەھای پاوەن بەرامبەر بە دۆلار داڕمانی تۆمارکرد و بەھای ١٠٠ دۆلار ھاوتایە بە ٩٦ پاوەن، ھاوکات چاوەڕوانیشدەکرێت لە کۆتایی ئەم ھەفتەیە و لە ئەگەری گەڕانەوەی ڕاستڕەوەکان بۆ کورسی دەسەڵات لە ئیتاڵیا، بەھای یۆرۆ لەبەرامبەر دۆلار دابەزینی نوێ تۆماربکات.

ھاوکات ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی ئاسیا، نرخی زێر و نەوت دابەزی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بۆرسەی جیھاندا بۆ ١٦٣٧ دۆلار دابەزی، بەھەمان کاریگەی ئەو دۆخە شڵەژاوەش لەناو بازاڕەکانی جیھان، نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیھان دابەزینی نوێی تۆمارکرد و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ ٨٤ دۆلار و نەوتی خاوی تەکساسیش بۆ ٧٧ دۆلار دابەزی.