ئێران لە بارەی خۆپیشاندانەکان نامەیەکی ناڕەزایی ئاراستەی بەریتانیا دەکات

25/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

حکومەتی ئێران ھۆشداری دەداتە لێپرسراوان و میدیاکانی بەریتانیا و دەڵێت مافی ئەوەیان نییە دەست لە کاروباری وڵاتەکەی وەربدەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەھۆی ئەوەی لێپرسراوان و میدیاکانی بەریتانیا بە شێوەیەکی زۆر خراپ قسە لەسەر رووداو و خۆپیشاندەکانی ئێران دەکەن و بە ئاشکرا دەست لە کاروباری ناوخۆی ئێران وەردەدەن، ئەوەش کارێکی نایاسایی و پێشێلکردنێکی ئاشکرای سەروەری ئێرانە.

ئاماژەی بەوەش کردوە، لەسەر ئەو پرسە باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران بانگھێشت کراوە و نامەی ناڕەزایی رەسمی ئێرانیان رادەستکردوە و داوایان لێکردووە بەریتانیا بەو شێوەیەی ئێستا مامەڵە لەگەڵ کاروباری ناوخۆی ئێران نەکات.