وەزارەتی خوێندنی باڵا ٢٢ پۆست لە زانکۆی سلێمانی ڕادەگەیەنێت

25/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ٢٢ پۆست لە زانکۆی سلێمانی بۆ جاری یەکەم ڕادەگەیەنێت و مەرجەکانیش بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستانە ئاشکرا دەکات.

بەپێی ئەو مەرجانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی بۆ پۆستەکانی زانکۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات دەبێت ھەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بێت و نازناوی زانستی لە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر کەمتر نەبێت و خزمەتی زانکۆیی لە ١٠ ساڵ کەمتر نەبێت.

ئاشکراشیکردووە، ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات، باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەی کاری خۆی پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنی زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی کە پۆستەکە وەردەگرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشکردووە، زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لە بەکارھێنانی تەکنەلۆجیای بواری خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی، ھەلی زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.

دواکات بۆ پێشکەشکردن سی ڤی یەکەی و پوختەی ڕاژەکەی و یەکەمین فەرمانی زانکۆیی بەدەستھێنانی نازناوی زانستی و لیستی ناو و ناونیشانی توێژینەوە زانستیە بڵاوکراوەکان کۆتایی دەوامی  ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢-١٠-٢٠٢٢ لەم بەستەرە https://forms.gle/AgbJ6B8g68VTLNQ27 دەبێت.

پۆستەکان:

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا

ڕاگری کۆلێژی زانست

ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان

ڕاگری کۆلێژی پەرستاری

 ڕاگری کۆلێژی ھونەرە جوانەکان

ڕاگری کۆلێژی پزیشکی ڤێتەرنەری

ڕاگری کۆلێژی زانستە ئەندازیاریە کشتوکالیەکان

ڕاگری کۆلێژژی زانستە ڕامیارییەکان

ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتیەکان

ڕاگری کۆلێژی پەروەردە

ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی

ڕاگری کۆلێژی یاسا

ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان

ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری

ڕاگری کۆلێژی پزیشکی ددان

ڕاگری کۆلێژی بازرگانی

ڕاگری کۆلێژی دەرمانسازی

ڕاگری کۆلێژی زانستە سروشتیەکان

ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان

ڕاگری کۆلێژی زمان

ڕاگری کۆلێژی کارگێری و ئابوری

ڕاگری کۆلێژی پزیشکی