ئێران: ئەمریکا نیاز پاکی دەربڕیوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئەتۆمی

25/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەمریکا نیاز پاکی دەربڕیوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئەتۆمی.

حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، لە پەراوێزی لوتکەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیۆیۆرک لەگەڵ نوێنەری یەکێتی ئەوروپا و چەند وڵاتێکی تر، کۆبوونەتەوە و تاوتوێی دانوستانەکانی تایبەت بە رێککەوتنی ئەتۆمیان کردووە، ھەروەک دوپاتیانکردووەتەوە کە دەبێت لایەنی ئەمریکی بوێری ئەوەی ھەبێت بریاری پێویست بدات بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی باش و بەردەوام.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەرجەم کۆبونەوەکاندا جەختیان لە گرنگی ھەڵگرتنی سزا ئابورییەکانی سەر ئێران کردووەتەوە، عەبدوڵاھیان راشیگەیاندووە، ئەمریکییەکان لە رۆژانی رابردوودا پەیامێکیان ئاراستە کردوون و لەڕێیەوە نیاز پاکی خۆیان دەربڕیوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئەتۆمی .