ئەندامێکی فەتح: ٢٧ی ئەم مانگە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دیاری دەکرێت

25/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

"مەحمود حیانی" ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگی ھەنگاوی دروست دەنێت بەرەو پێکھێنانی حکومەت و ٢٧ی ئەم مانگەش جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دیاری دەکەن.

"مەحمود حیانی" رایگەیاند، چوارچێوەی ھەماھەنگی بەردەوامە لە پڕۆژە سیاسییەکەی بۆ پێکھێنانی حکومەت و چاوەڕێی ئەنجامی کۆبوونەوەکانی لایەنە کوردییەکان دەکات بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک کۆمار. 

وتیشی، بڕیارە ٢٧ی ئەم مانگە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دیاری بکرێت، کە چوارچێوەی ھەماھەنگی ئەو پۆستەی داوەتە سەربەخۆکان تاوەکو رۆڵی باشتریان ھەبێت و ئەوانیش، "موحسن مەندەلاوی"یان بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە.