زیلینسکی داوای سیستمی بەرگری دژە مووشەک دەکات

16/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

(ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی) سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، سیستمی بەرگری مووشەکی ئەولەویەتی وڵاتەکەیەتی بۆ پاراستنی شارەکەی لە گورزە سەربازییەکانی روسیا، سەرۆکی ئەمریکاش قۆناغێکی دیکەی ھاوکاری سەربازی بە بڕی ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکراین راگەیاند.

زیلینسکی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ (ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین) سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە کیێڤ رایگەیاند، وڵاتەکەی وەڵامێکی ئەرێنی لە ئیسرائیلەوە پێنەگەیشتووە لەبارەی رادەستکردنی سیستمی بەرگری مووشەکی. 

وتیشی، پێشتر ئەمریکا و ئەڵمانیا بەڵێنیاندابوو سیستمەکە بۆ وڵاتەکەی بنێرن، بەڵام تائێستا بەدەستیان نەگەیشتووە.

لەلایەکی دیکەوە، ئیدارەی کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، جۆبایدن فەرمانی کردووە بە ناردنی قۆناغێکی دیکەی ھاوکاری سەربازی بە بڕی ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئۆکراین.