نرخی نەوت دابەزی

17/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نرخی نەوت رووی لە دابەزین کرد.

دوای ئەوەی دوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان ٧٤ دۆلاریشی تێپەڕاند، ، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت زیاتر لە لە ٦٠ سەنت دابەزی لە نزیک ٧٣دۆلار و نیو مامەڵەی پێوەکرا، نەوتی خاوی تەکساسیش بە ٧١ دۆلار و نیو بوو، ھەرچی نەوتی خاوی سوکی بەسرەشە ھەنووکە لە سەرو ٧٤ دۆلارەوە ھاوسەنگی وەرگرتووە .


بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە چەند رۆژی رابردوو دوای ئەوە ھات، داتاکانی ئیدارەی وزەی ئەمریکا ئاشکرای کرد ئاستی نەوتی عەمبارکراو لە گەنجینەی نەوتی ئەمریکا رووی لە کەمبوون کردووبوو، ھاوکات بازاڕی کڕیارانی نەوت ھیوایەکیان بە رێکەوتنی ئەتۆمی (ئەمریکا – ئێران) بوو ھەتا لانی کەم رۆژانە یەک ملیۆن و  ٥٠٠ ھەزار نەوتی ئێرانی بێتە بازاڕەکانەوە،بەڵام تائێستا ئەو پرسە بە ھەڵپەسێردراوی ماوەتەوە و نرخی نەوتیش چاوی لە گۆڕانکاریە ئابووری و سیاسیەکانی جیھانە ھەتا بەھای خۆی پێ یەکلایی بکاتەوە.