وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ھۆشداریی دەدات لە بەرزبوونەوەی بەھای نەوت

12/09/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ھۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی بەھای نەوت لە وەزری زستانی داھاتوودا.

جانیت یلین وەزیری گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، سەپاندنی سزاکان بەسەر روسیادا بەتایبەتیش کەرتی وزەی ئەو وڵاتە، کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی بەھای نەوت ھەیە و پێویست ھەموو وڵاتانی بەرھەمھێنەر و ھەناردەکاری نەوت رێککبکەون لەسەر دیاتریکردنی بەھای نەوت، بە پێچەوانەشەوە مەترسی گەورە بەڕێوەیە و ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانیش زیانیان بەردەکەوێت.

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ھۆشداریشی دا لە بەرزبوونەوەی بەھای نەوت لە وەرزی زستانی داھاتوودا، بەتایبەتی لەکاتێکدا کە ھەر لەو وەرزەدا وڵاتانی ئەوروپا کڕینی نەوتی روسیا رادەگرێت و ئەوەش ھۆکارێک دەبێت بۆ زیاتر بەرزبوونەوەی بەھای نەوت.