خێرخوازێك لە سلێمانی بێبەرامبەر جلوبەرگ دەداتە هەژاران

16/06/2021
خێرخواز سلێمانی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

پیاوێك ماوەی شەش ساڵە جل و بەرگ و پێڵاوی بالە بەبێ بەرامبەر دەدات بەهاوڵاتیان، وەك خۆی دەڵێت دەیەوێت بەو رێگەیە، خزمەتی هەژاران بكات. مام فازڵ تەمەنی 75 ساڵە، مانگانە 480 هەزار دینار لە موچەی خانەنشینییەكەی دەدات بەكرێی دوكان و كاڵاكانی ناو دوكانەكەشی بەبێ‌ بەرامبەر دەدات بەخەڵك، خۆشی رۆژانە لەبەردەم دوكانەكەی هاوار دەكات بە بەلاش بە بەلاش.