لە سلێمانی نەشتەرگەریەکی دەگمەن ژیانی ژنێکی 29 ساڵ لە مردن ڕزگار دەکات

16/06/2021
نەشتەرگەرییەکی دەگمەن
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە سلێمانی نەشتەرگەرییەکی دەگمەن بۆ ژنێکی تەمەن ٢٩ ساڵ کرا کەلە زگماگیەوە توشی فراوانبونی شاخوێنبەری دڵ بووە، نەخۆشیەکە زیاتر لەو کەسانەدا دەردەکەوێت کە تەمەنیان لەسەروو ٦٠ ساڵەوەیە ، پزیشکان و پسپۆڕانی دڵیش دەڵێن، دەرکەوتنی ئەو نەخۆشیە لە کەسانی گەنجدا دەگمەنە و نەشتەرگەرییەکەشی ١٢ سەعاتی خایاندووە و توانراوە ژیانی رزگار بکرێت.