ئازاد محەمەد جۆرێك تەماتە بەرهەمدەهێنێت كێشی دەگاتە یەك كیلۆگرام

16/06/2021
جوتیارە نمونەییەکەی ھەڵەبجە
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئازاد محەمەد جوتیارە نمونەییەکەی ھەڵەبجە لە رێگەی چاندنی تۆوێکی تەماتەی ئەڵمانی لە دەشتی شارەزوور جۆرێک تەماتە بەرھەمدەھێنێت کە کێشی ھەندێک لە تەماتەکان زیاتر لە یەک کیلۆگرامە. ئازاد محەمەد لەدوای سەرکەوتنی ئەزمونەکەی لە چاندنی ١٢ جۆری نوێی تۆوی تەماتە لە دەشتی شارەزوور، دەیەوێت بڵاویبکاتەوە و جوتیاران لەو رێگەیەوە زۆرترین بەرھەمیان ھەبێت.