ھندستان: لە داھاتوویەکی نزیکدا زۆرینەی ھاوردەی نەوتمان لە عێراق و سعودیەوە دەبێت
کوردسات نیوز
ھاردیب سینگ بوری وەزیری نەوت و غازی سروشتی ھندستان رایگەیاند، لە داھاتوویەکی نزیکدا زۆرینەی ھاوردەی نەوتی وڵاتەکەی لە عێراق و سعودیەوە دەبێت.
وەزیری نەوت و غازی سروشتی ھندستان رایگەیاندووە، لە مانگی نیسان و ئایاردا ھاوردەی نەوتی ھندستان لە روسیاوە ٤.٧ ھێندە زیادیکردووە، بەڵام لە مانگی تەمموزدا ئەو بڕەیان کەمکردووەتەوە و بەنیازیشن لە داھاتوویەکی نزیکدا زۆرینەی ھاوردەی نەوتیان لە وڵاتانی کەنداوەوە بێت بەتایبەت عێراق و سعودیە.
لە مانگی حوزەیراندا ھندستان ھاوردەکردنی نەوتی عێراقی بەرێژەی لە سەدا ٩ کەمکردەوە، بەڵام لەگەڵئەوەشدا عێراق وەک گەورەترین ھەناردەکاری نەوت بۆ ھندستان مایەوە.
|