قوباد تاڵەبانی: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی بەشە بودجەی ھەرێم

16/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ئاشکرایکرد، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی بەشە بودجەی ھەرێم.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی لە دیبەیتی کردنەوەی پێشانگەی نێودەوڵەتی تەکنەلۆژیا و زانیاری لە ھەولێر رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی بەشە بودجەی ھەرێم.

جێگری سەرۆکی حکومەت تائیکدیکردەوە، حکومەت لە پێناو خزمەتکردنی خەڵک دروست بووە دەیانەوێت حکومڕانی لە کوردستان باشتر بکەن.

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، ئەزمونی جیھان تێیگەیاندین کە سەردەمی نوسراو و قەڵەم بۆ حکومڕانی بەسەرچووە.

وتیشی، وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بە دروستکردنی ھەژماری بانکی بۆ مووچەخۆران ھەروەھا سیستمی بایۆمەتری کێشەی بن دیوار و دوو مووچەیی چارەسەر دەکات و پێشتر نەماندەزانی مووچە دەدەین بە کێ و٤٧٥ ھەزار ژمارەی بێھاوتا بەسەر مووچەخۆران دابەش دەکەین.