ئیسپانیا و سوید بەبێ گۆڵ یەکسان بوون
ئیسپانیا و سوید یۆرۆی ٢٠٢٠
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بە یەکسانبونی لە یەکەم یاری یۆرۆی ٢٠٢٠ زیاتر دەمی رەخنەگرانی لەخۆی گەرم تر کرد کە بەر لە پاڵەوانێتییەکە و بەھۆی لیستی ئاشکراکرا و بانگھێشتکراوی ھەڵبژاردەکە لەلایەن ئەنریکییەوە رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر کرانەوە .
ھەردوو ھەڵبژاردە واتە ئیسپانیا و سوید لە کۆمەڵەی پێنجەم یاری دەکەن و یارییەکەشیان لە شاری سیڤییا و لەسەر یاریگای لاکارتوخا بەڕێوەچوو
ئەگەرچی ھەردوو ھەڵبژاردە بە بەھێزی و ھێرشبردنەوە دەستیان بە یارییەکە کرد ، بەڵام تارادەیەک ئاستی یاریزانانی لاروخا باشتر بوو کە لە گێمی یەکەمدا و تەنانەت بۆ ساتەکانی گێمی دووەمیش زۆرترین ھەلی گۆڵکردنیان بۆ رەخسا.
بەڵام سودیان لە ھیچ کام لە ھەلەکانی بەردەمیان نەبینی .
وێرای ئەوەی ئەنریکی پلانی یاریکردنیشی گۆڕی و ھەروەھا ئاڵوگۆڕی بە یاریزانانی پێکھاتەکەشی کرد ، بەڵام بەدرێژایی زیاتر لە ٩٠ دەقیقە یاریکردن ھیچ کام لە ھەردوو ھەڵبژاردە گۆڵیان بۆ نەکرا و یارییەکەیان بە بێ گۆڵ و بە یەکسانی کۆتایی ھات .
|