نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ ١٠٢ دۆلار بەرزبووەوە

25/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ ١٠٢ دۆلار بەرزبووەوە و پێشبینیدەکرێت گەورە بەرھەمھێنەرانی نەوت ئاستی بەرھەمھێنان کەمبکەنەوە.

ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٥٩ سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە ١٠٢ دۆلار، نرخی نەوتی تەکساسیش ٤٢ سەنت بەرزبووەوە و بە ٩٥ دۆلار و ٣١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. 

ئاژانسی رۆیتەرزیش بڵاویکردەوە، لەماوەی سێ ھەفتەی رابردوودا نرخی نەوت بۆ زۆرترین ئاست بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەھۆی گومانەکانەوەیە لەسەر کەمبوونەوەی بەرھەمھێنانی نەوت و ناجێگری ئاستی ھەناردەی نەوتی روسیا، ھاوکات پێشبینیدەکرێت گەورە بەرھەمھێنەرانی نەوت ئاستی بەرھەمھێنان کەمبکەنەوە و بەشێک لە پاڵاوتگەی ئەمریکا دابخرێت.