پلاندانانی عێراق: ھیوادارین ساڵی ٢٠٢٢ سەرژمێری گشتی ئەنجام بدرێت

15/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت ڕەنگە سەرژمێری گشتی بکەوێتە ساڵی ٢٠٢٢، پڕۆسەکەش پێویستی بە ١٣٠ ملیار دینارە.

"عەبدولزەھرە ھنداوی" وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاربوو سەرژمێری گشتی لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجام بدرێت، بەڵام قەیرانی دارایی و سەرھەڵدانی کۆرۆنا بوونە ڕێگر، بۆ ساڵی ٢٠٢١یش داوای نزیکەی ١٣٠ ملیار دیناریان کردووە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی پڕۆسەکە بەڵام لە بودجەدا ھیچ بڕە پارەیەک بۆ ئەنجامدانی دابین نەکرا.


"ھنداوی" ڕاشیگەیاند، پێویستیان بە ١٥٠ ھەزار سەرژمێر ھەیە کە سەردانی خێزانەکان بکەن لە سەرجەم پارێزگاکان و ھیوادارن ساڵی ٢٠٢٢ بتوانن سەرژمێری گشتی ئەنجام بدەن و پارەی پێویستی بۆ دابین بکرێت.