ئاسایشی ڕاپەڕین دەستی بەسەر بڕێک مادەی ھۆشبەردا گرت

18/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستی بەسەر بڕێک مادەی ھۆشبەردا گرت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕابەڕین ڕایگەیاند، لە درێژەی کارو چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بەشی ماددە ھۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکایندا، لە ئەنجامی بەدواداچوون و چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر کەسانی گوماناوی توانیویانە ٤ کەس دەستگیر بکەن کە ماددەی "٣٠" لە یاسای ماددە ھۆشبەرەکان دەیانگرێتەوە. 

‎ڕاشیگەیاند، ھەر لە درێژەی کارو چالاکییەکانی بەشی ماددە ھۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان بە ھاوکاری یاریدەدەریێتی ئاسایشی سەنگەسەر توانراوە کەسێک دەستگیر بکەن کەبڕی ٢٥٠ غرام ماددەی ھۆشبەری لەجۆری "حەشیش" پێ بووە و بەپێی ماددەی "٢٦" لە یاسای ماددە ھۆشبەرەکان سزا دەدرێت.