ئەمریکا موشەکێکی کیشوەربڕی تاقی کردەوە
کوردسات نیوز
سوپای ئەمریکا موشەکێکی بالیستی کیشوەربڕ تاقی دەکاتەوە، کە ھەر ئامانجێکی بۆ دیاری بکرێت زۆر بەوردی دەیپێکێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سوپای ئەمریکا، دوای دواخستنی تاقکردنەوەکەی بەھۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکان لەگەڵ چین و مانۆڕی چین لە نزیک تایوان دواخراوە، توانیویانە موشەکەی بالیستی کیشوەربڕ (میونتمان-٣) لە رێوڕسمێکی سەربازیی گەورەدا تاقی بکەنەوە کە توانایەکی زۆر وردی ھەیە لە پێکانی ئەو ئامانجانەی بۆی دیاری دەکرێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تاقیکردنەوەی ئەو مووشەکە کیشوەربڕە ئامادەیی ھێزی ئەتۆمی توانی بەرگری و روبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان لەلایەن ئەمریکاوە کەمبکاتەوە.
|