وەفدێکی یەکێتی بۆ پشتیوانی پارتی سۆشیال دیموکرات سەردانی سویدی کرد

16/08/2022
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەفدێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی پۆڵا سیروان تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە سەردانی سویدی کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەنجومەنی ناوەندی سوید، باس لە پشتیوانی یەکێتی بۆ پارتی سۆسیاڵ دیموکرات لە ھەڵبژاردنی مانگی ئەیلول کرا.

پۆڵا سیروان تاڵەبانی ڕایگەیاند، بە ھەموو توانای خۆیانەوە ھاوکاری و پشتیوانی لە پارتی سۆسیال دیموکرات دەکەن لەپێناو سەرکەوتنیان لە ھەڵبژاردنەکەدا.

ھاوکات تورگنی لارشۆن سەرۆکی ئەنجومەنی شاری ئۆرەبروی پارتی سوسیاڵ دیموکرات کە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو ڕایگەیاند، خۆشحاڵە بە ھەماھەنگییەکانیان لەگەڵ یەکێتیدا و لەداھاتووشدا پەیوەندییەکانیان بەھێزتر دەکەن و ھەوڵیشدەدەن متمانەی خەڵکی وڵاتەکەیان بەدەستبھێنن.