پوتن: ئەمریکا دەست لە کاروباری ناوخۆی وڵاتان وەردەدات

16/08/2022
ڤلادیمیر پوتن
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا رایگەیاند، ئەمریکا دەست لە کاروباری ناوخۆی وڵاتان وەردەدات و کودەتای سەربازی و شەڕی ناوخۆ لە وڵاتاندا رێکدەخات.

لە وتەیەکیدا لە کۆنگرەی مۆسکۆ بۆ ئاسایشی نێودەوڵەتی، پوتن بەرپرسیاریەتی جەنگی ئۆکراینی خستەئەستۆی ئەمریکا و رایگەیاند، واشنتۆن ھەوڵی پاراستنی ھەژموونی نێودەوڵەتی خۆی دەدات و ئۆکراینی کردە گۆڕەپانی جەنگ.

وتیشی، واشنتۆن ھەوڵدەدات ماوەی قەیرانی ئۆکراین درێژبکاتەوە و ئاڵۆزی لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقاش دروستبکات، سیاسەتی ئەمریکاش لە تایوان دەیسەلمێنێت کە ئەمریکا رێز لە سەروەری وڵاتان ناگرێت و دەست لە کاروباریان وەردەدات و شەڕی ناوخۆ رێکدەخات.

لای خۆشیەوە سێرگی شوێگۆ وەزیری بەرگری روسیا لە ھەمان کۆنگرەدا رایگەیاند، ھاوپەیمانی ناتۆ سیاسەتی دوژمنکارانەی گرتووەتەبەر و کاردەکات بۆ زیادکردنی قەبارەی ھێزەکانی لە ئەوروپا و دەیەوێت ھەژمونی خۆی لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا و ئەفریقاش بسەپێنێت.

سەبارەت بە جەنگی ئۆکراینیش رایگەیاند، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی روسیا لە ئۆکراین ئامانجەکانی بەدیدەھێنێت و دوپاتیشیکردەوە کە وڵاتەکەی چەکی کۆمەڵکوژ لە ئۆکراین بەکارناھێنێت.