موقتەدا سەدر خۆپیشاندانەکەی رۆژی شەممەی بۆ کاتێکی نادیار دواخست

16/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

موقتەدا سەدر رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە دواخستنی خۆپیشاندانەکەی رۆژی شەممە، ئەوەش بە مەبەستی "شکستپێھێنانی پلانی گەندەڵکاران."

موقتەدا سەدر کاتی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکەی دەستنیشان نەکردووە، بەڵام دەڵێت، خوێنی گەل لە ھەموو شتێک بەنرخترە و عێراقییەکان بەردەوام دەبن لە مانگرتن تاکو داواکارییەکانیان جێبەجێدەکریت.

سەدر دەشڵێت، گەةدەڵکاران گرەو لەسەر جەنگی ناوخۆیی دەکەن، ئەوانیش گرەو لەسەر ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی دەکەن و بەردەوام دەبن لە چاکسازی و شۆڕش دژی گەندەڵکاران.