عێراق بڕی ٣٧٥ ھەزار تۆن گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١ وەردەگرێت

14/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

"نەوزاد کامیل" بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێم لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ھەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوە بڕیاردراوە کە بۆ ساڵی ٢٠٢١ بڕی ٣٧٥ ھەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی ھەرێم وەربگیرێت، بۆ ئەو مەبەستەش سایلۆکانی ھەرێم ئامادەکارییان کردووە بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە گەنمە لە جوتیاران.

ڕاشیگەیاند، ساڵی ڕابردوو وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕی ٣٩٠ ھەزار تۆن گەنمی لە جوتیارانی ھەرێم وەرگرت، بڕی پارەی گەنمەکەش بۆ ھەرێمی کوردستان نێردراوە، بەڵام پارەی گەنمی ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ بڕی ٥٠٧ ملیار و ٥٧٥ ملیۆن و ٩٨٤ ھەزار دینار لەلای حکومەتی عێراق ماوە.