زۆرێک لە ھاوڵاتیانی چەمچەماڵ گوڵە ھێرۆ وەک چارەسەر بەکاردەھێنن

14/06/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

گوڵی ھێرۆ یەکێکە لە گوڵە جوانەکان، جگە لە جوانی دیمەنەکەی بۆ چارەسەری چەندین نەخۆشیش سوودی لێ وەدەگیرێت، شارەزایانی بواری دەرمانی گیایی لە چەمچەماڵ باس لەوە دەکەن گوڵی ھێرۆ لە وەرزی زستان دەچێندرێت، بەڵام لە وەرزی بەھاردا پێ دەگات.

بە پێی ھەڵسەنگاندنی شارەزایان گوڵی ھێرۆ بە ھەردوو شێوازی تەڕ و وشککراویش وەکو چا دەکوڵێنرێت و دەخورێت، شارەزایان دەشڵێن خواردنی گوڵە ھێرۆ بۆ چارەسەری کۆمەڵێک نەخۆشی بە سوودە و پێستی مرۆڤ بە ناسکی دەھێڵێتەوە.