نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە جیھاندا بۆ ٩٧ دۆلار و ٨٨ سەنت دابەزی

15/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھان بۆ ٩٧ دۆلار و ٨٨ سەنت دابەزی.

ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی وزەی جیھان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٢٧ سەنت دابەزی و بە ٩٧ دۆلار و ٨٨ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسیش بە ٩١ دۆلار و ٨٧ سەنت بووە و ٢٢ سەنت دابەزینی تۆمار کردووە. 

(ئەمین ناسر) سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای (ئارامکۆ)ی سعودیە رایگەیاند، کۆمپانیاکەیان ئامادەیە ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی خاو زیاد بکات، بەشێوەیەک ئەگەر حکومەتی سعودیە داوا بکات، رۆژانە ١٢ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێنن.  

ھەفتەی رابردوو نرخی نەوت بەرێژەی زیاتر لە ٣% بەرزبۆوە، دوای ئەوەی زیان بە بۆرییەکی نەوت کەوت لە کەنداوی مەکسیک.