سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە

12/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

‎ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەھۆی کۆچی دوایی "نەغەدە شێخ عەزیز شێخ بابە عەلی"هاوسەری د. مارف عومەر گوڵ پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خانەوادەکەی دەکات.

دەقی پرسەنامەکە: 

بەڕێزان خزمانی ھەشەزینی، خانەوادە و کەسوکاری خاتوو  نەغەدە شێخ عەزیز شێخ بابە عەلی

‎بۆ كۆچی دوایی خاتوو نەغەدە، هاوسەری كۆچكردوو د. مارف عومەر گوڵ، پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

‎لەخوای گەورە داواكارین رۆحی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بە هەموولایەك ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
‎١٢ی ئابی ٢٠٢٢