سوید یەکەم داواکراو ڕادەستی تورکیا دەکاتەوە

12/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە یەکەم ھەنگاودا بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی تورکیا ، سوید یەکەم داواکراو رادەستی ئەنقەرە دەکاتەوە .

لێپرسراوانی سوید رایانگەیاندووە ، ھاووڵاتیەکی تورکیا رادەستی ئەنقەرە دەکەنەوە، کە لە ساڵی رابردوەوە تورکیا داوای وەرگرتنەوەی دەکاتەوە، ئەوەش دەبێتە یەکەمین کەس کە سوید رادەستی ئەنقەرەی دەکاتەوە،  ئەوەش دوای ئەوە دێت، کە تورکیا چەند داواکارییەکی لە سوید و فنلەندا کردوە بۆ ئەوەی بە ئەندامبونیان لە ھاوپەیمانی ناتۆ قایل ببێت .

بە وتەی لێپرسراوانی سوید، ئەو ھاووڵاتییە تورکە لە ساڵی ٢٠١١ ەوە داوای وەرگرتنی مافی پەنابەری لە سوید کردوە و لە ٢٠١٤ دا مافی پەنابەری پێبەخشراوە، لە ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٦ دا لەلایەن تورکیاوە بە ساختەکردنی کرێدیت کارت تۆمەتبار کراوە و دواتر لە سوید بەھەمان تۆمەت دەستگیرکراوە .