وەزارەتی بازرگانی عێراق پارەی گەنمی ٢٠١٤ تا ٢٠١٦ خەرج دەکات
کوردسات نیوز
وەزارەتی بازرگانی عێراق پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێم بۆ ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠١٦ خەرج دەکات
دوای ئەوەی وەزارەتی بازرگانی عێراق پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی بۆ ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ خستە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی ھەرێم، لەئێستادا وەزارەتی بازرگانی عێراق رەزامەندی داوە لەسەر رەوانەکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێم کە بڕی ٣٠٩ ملیار دینارە و بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوو پارەکە رەوانە بکرێت، دوای رێکارە کارگێڕییەکان بەسەر جوتیاراندا دابەش دەکرێت.
|