بلومبێرگ : بایدن بە نیازە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠٢٤ خۆی کاندید بکاتەوە

12/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

تۆڕی بلومبێرگی ئەمریکی ئاشکرایکرد ، سەرباری کەمبونەوەەی لایەنگرانیی ،جۆ بایدن بە نیازە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠٢٤ خۆی کاندید بکاتەوە.

تۆڕی "بلومبێرگ" لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردۆتەوە ، لە دوای چەند مانگیک لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی نوێکردنەوەی نیوەی کۆنگرێس کە لە مانگی تشرینی دوەمی داھاتوودا ئەنجام دەدرێت ، بایدن بە نیازە دوبارە خۆ ھەڵبژادنەوەی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ٢٠٢٤ رابگەیەنێت.

ئەوە لەکاتێکدا بەپێی دوایین راپرسییەکان ، ژمارەی لایەنگرانی بایدن بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و دیموکراتەکانیش پێیان باشترە کەسێکی تر بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەمریکا کاندید بکەن.