حکومەتی عێراق: لایەنگری ھیچ لایەنێک نین

12/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

حکومەتی عێراق دەڵێت ئەرکیان پاراستنی ئاسایش و ئارامییە و لایەنگری ھیچ ھێز و لایەنێکیش نین.

حەسەن نازم وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، ئەرکی حکومەتی عێراق لە بەرامبەر خۆپیشاندەران تەنھا پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سەلامەتی گیانی خۆپیشاندەرانە لە رێگەی پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکانەوە، جەختیشیکردەوە، حکومەتی عێراق بەھیچ شێوەیەک پەیوەندی بە لایەنە سیاسییەکانەوە نییە و لایەنگری ھیچ لایەنێکیش ناکات و پەیوەندی بە کێشە و ئاڵۆزییە سیاسییەکانەوە نییە.

پێشتریش مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوا لە کوتلە و پێکھاتە و لایەنە سیاسییەکان کردبوو بەرپرسیارێتی ئەو رەوشەی ئێستا ھەڵبگرن و ھەوڵی جدی بدەن بۆ چارەسەرکردنمی ئاڵۆزییەکان و کۆتایی ھێنان بە چەقبەستوویی سیاسی.