خۆپیشاندانی دژ بەیەکی لایەنگرانی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی بەڕێوەدەچێت

12/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

خۆپیشاندانی دژ بەیەک لە بەغداد و چەند شارێکی دیکەی عێراق بەڕێوەدەچێت و مەترسی روودانی ئاڵۆزی و پێکدادانیش ھەیە.

ئەمڕۆ خۆپیشاندەرانی سەر بە رەوتی سەدر جارێکی تر لە بەغداد و چەند شارێکی دیکەی عێراق خۆپیشاندانی فراوان دەکەن و موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدریش داوای لێکردوون و دروشمی سەرەکییان داواکردنی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ھەڵبژاردنی پێشوەخت بێت.

لە بەرامبەریشدا چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان داوای لە لایەنگرانی کردووە ئەمڕۆ دژی پێشێلکردنی یاسا و دەستوور و ھەڵکوتانەسەر دامەزراوە رەسمییەکانی حکومەت خۆپیشاندان بکەن و داوا لە حکومەتیش بکەن پارێزگاری لە موڵک و ماڵی گشتی بکات.

حکومەتی عێراقیش مەترسییەکی زۆری ھەیە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی لایەنگرانی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاڵۆزی و پێکدادانی لێبکەوێتەوە، لەبەرئەوە ھێزێکی زۆری چالاکییە مەدەنییەکان و پۆلیسی لەو شوێنانەی بەغداد و شارەکانی دیکەی عێراق بڵاوکردووەتەوە کە خۆپیشاندانیان تێدا دەکرێت.