لە خانەقین تەرمی دوو ھاووڵاتی لە ماڵەکەیاندا دۆزرانەوە

11/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە خانەقین تەرمی خوشک و برایەک لە ماڵەکەی خۆیاندا دۆزرانەوە، کوڕەکە تەمەنی ٤٥ ساڵە و نەخۆشی داونی ھەبووە، خوشکەکەشی تەمەنی ٥٦ ساڵە و چەند ساڵێکە بەھۆی نەخۆشییەوە لەسەر جێگە کەوتووە، بە وتەی لێپرسراوانی نەخۆشخانەی خانەقین، ئەو دوو کەسە بەھۆی برسێتییەوە گیانیان لەدەستداوە.