بەرگری شارستانی ھەڵەبجە: مەترسی سوتانی بازاڕی گەورەی ھەڵەبجەی ھەیە

11/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ھەڵەبجە رایگەیاند، بەھۆی نەبوونی مەرجی سەلامەتییەوە ئەمساڵیش مەترسی ئاگرکەوتنەوە لە بازاری گەورەی ھەڵەبجە ھەیە، لەکاتێکدا ماوەی سێ ساڵە ئەو مەترسییە گەورەیە دەگەیەننە لایەنی پەیوەندیدار بەڵام ھیچ ھەنگاوێک نەنراوە بۆ لابردنی ئەو مەترسییە.

 ھاوکات ئاماژەشی بەوەکرد ئامارەکانی ئاگرکەوتنەوە لە ھەڵەبجە ئەمساڵ کەمیکردوەو تەنھا ١٧٣  حاڵەت تۆمارکراوە ،  لەکاتێکدا ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە ،  ٢٢٥ حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکرابوو.