وەزیری بەرگری عێراق داوا لە سوپا دەکات لە کێشە سیاسییەکاندا بێلایەن بێت
کوردسات نیوز
جومعە عیناد وەزیری بەرگری عێراق داوا لە فەرماندەکانی سوپا دەکات لە ئاست کێشە سیاسییەکانی وڵات بێلایەن بن.
ئاژانسی ھەواڵی عێراق بڵاویکردەوە، وەزیری بەرگری لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فەرماندە و ئەفسەرانی باڵای سوپا و ھەواڵگری داوایکردووە دوور بکەنەوە لەو ململانێ سیاسییەی بەرۆکی وڵاتی گرتوە و بەیەک دووری لە بەرامبەر ھەموو لایەنەکان بوەستن و بە دانایی و بیلایەنی مامەڵە بکەن.
وەزیری بەرگری راشیگەیاندوە، دوژمن لە بۆسەدایە و بەدوای دەرفەتدا دەگەڕێت، لەبەر ئەوە پێویستە سوپا و ھێزە ئەمنییەکان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بن بۆ ھەر حاڵەتێکی لەناکاو.
|