دانە غاز: ئاستی بەرھەمھێنانمان لە ھەرێم بەرزبووەتەوە

11/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کۆمپانیای دانە غاز ڕاپۆرتێکی لەبارەی کارەکانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاستی بەرھەمھێنانیان لە ھەرێم بەرزبووەتەوە و قازانجی کۆمپانیاکەیان لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ ١١١ ملیۆن دۆلار بووە.

کۆمپانیای دانە غاز ئاشکرایکردووە، بە بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو، قازانجی کۆمپانیاکەیان بە ڕێژەی ٨٢% زیادیکردووە و تێچوونی بەرھەمھێنانیان بەڕێژەی ١٦ کەمبووەتەوە.

کۆمپانیای دانە غاز باسی لەوەشکردووە، داھاتی کۆمپانیاکەیان لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێژەی ٣١% زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٢٨٤ ملیۆن دۆلار. 

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیای دانە غاز، سەرەڕای ئاستەنگە ئەمنییەکان کە ڕووبەڕووی کۆمپانیاکەیان بووەتەوە بەرھەھێنانی غاز بەبێ پچڕان بەردەوامە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ کۆی بەرھەمی کۆمپانیاکەیان لە ھەرێم بەڕێژ  ١% زیادیکردووە.

کۆمپانیای دانە غاز قازانجی کۆمپانیاکەی گەڕاندووەتەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و غاز و کەمکردنەوەی تێچوون و ئەدای کارکردنی باشی کۆمپانیاکەیان لە ھەرێمی کوردستان.