ئێف بی ئای دەستبەسەر مۆبایلی پەرلەمانتارێکی نزیک لە ترامپ دەگرێت
کوردسات نیوز
رۆژێک دوای پشکنینی ماڵەکەی دۆناڵد ترامپ لە ویلایەتی فلۆریدا، کارمەندانی نوسینگەی فیدراڵی ئەمریکا دەستبەسەر مۆبایلی پەرلەمانتارێکی نزیک لە ترامپ دەگرن.
گومان و کاردانەوەکان سەبارەت بە پشکنینی ماڵەکەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەلایەن کارمەندانی ( ئێف بی ئای) بەردەوامە و سەرەڕای کاردانەوەی توندی ترامپ و کۆمارییەکان کە پێیانوایە کارێکی پیلان بۆ دارێژراوە و تۆڵەکردنەوەیە لەبەرامبەر بۆچوون و ھەڵوێستە سیاسییەکانی.
بەڵام بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، ترامپ یاسای تۆمارەکانی سەرۆکایەتی و یاساکانی پەیوەست بە پاراستنی بەڵگەنامە نھێنییەکانی پێشێلکردووە و لەکاتی پشکنینەکەشدا ١٠ سندوق بەڵگەنامە لەلایەن کارمەندانی (ئێف بی ئای) لە ماڵەکەی ترامپدا دەستیان بەسەردا گیراوە و گواستراونەتەوە، کە پێشتر ترامپ ئامادەنەبووە رادەستیان بکاتەوە.
لەلایەکی ترەوە، سکۆت بێری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و نزیک لە ترامپ رایگەیاند، سێ کارمەندی (ئێف بی ئای) دەستیان بەسەر مۆبایلەکەیدا گرتووە.
|