دەوڵەتی یاسا: تا مەرجەکانمان جێبەجێنەکرێن ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ھەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام نادرێت
کوردسات نیوز
ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دووپاتیدەکاتەوە، تا مەرجەکانیان جێبەجێنەکرێن، ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام نادرێت.
عارف حەمامی ئەندامی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە لەلایەن نوری مالیکییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت رایگەیاند، ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانەوەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە پێویستی بەجێبەجێکردنی چەند مەرجێک ھەیە کە پێشتریش باسیان لێکردووە و بەبێ ئەو مەرجانەش ئەو ھەنگاوە نانرێت.
راشیگەیاند، لەنێو مەرجەکاندا ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن و ئەنجامدانی گۆرانکاری لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و پێکھێنانی حکومەتی نوێ ھەیە، چونکە پێویستە حکومەتی نوێ رابسپێردرێت بۆ ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە.
ھەروەھا ئەو ئەندامەی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دووپاتیشیکردووەتەوە، کە بەبێ ئەو مەرجانە ھەڵبژاردنی پێشوەختە ناکرێت.
|