فراکسیۆنی بەدر: بەمنزیکانە دەرگای گفتوگۆ لەنێوان رەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی دەکرێتەوە
کوردسات نیوز
فراکسیۆنی بەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە داھاتوویەکی نزیکدا دەرگای گفتوگۆ لەنێوان رەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی دەکرێتەوە.
کەریم علێوی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی بەدر لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ھەوڵەکان بۆ کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ لەنێوان رەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی بەردەوامن، بەمنزیکانەش سەرلەنوێ دەرگای گفتوگۆ دەکرێتەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان.
ڕونیشیکردەوە، ناکرێت کێشە سیاسییەکان بەبێ چارەسەر و دانووستان بمێننەوە، لەبەرئەوە بەمنزیکانە گفتوگۆکان دەستپێدەکەنەوە.
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، ھەموو لایەنەکان باش دەزانن ھیچ چارەسەرێک نیە جگە لە دانیشتن و رێککەوتن لەسەر قۆناغی داھاتوو.
|