حەسەن نەسروڵا پەیامێکی ئاراستەی سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرد

09/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

(حەسەن نەسروڵا) ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان، پەیامێکی ئاڕاستەی عێراقیەکان کرد و ڕایگەیاند، عێراق خاکێکی پیرۆزە و ھەموو لێپرسراوان دەتوانن کار بکەن لە پێناو ڕزگارکردنی وڵاتەکەیان.

(نەسروڵا) لە کۆتایی ڕێوڕەسمی عاشورا لە باشوری بەیروت ڕایگەیاند، داوا لە عێراقییەکان دەکات، کار بکەن بۆ وەلانان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و ڕزگارکردنی عێراق، لەو پیلانانەی کە بۆی ئامادە دەکرێت.

لە دوای پەرەسەندنی ناکۆکییەکانی نێوان ھێز و لایەنە عێراقییەکان لە چەند مانگی ڕابردودا، ئەوە یەکەمجارە ڕێبەری حزبوڵای لوبنان پەیام ئاراستەی سەرکردە و لایەنە عێراقیەکان دەکات.