ئەم شەو بایدن ئیمزا لەسەر بە ئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە ناتۆ دەکات

09/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کۆشکی سپی ڕایدەگەیەنێت، جۆ بایدن ئیمزا لەسەر پرۆتۆکۆڵی بە ئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە ناتۆ دەکات.

کۆشکی سپی ئاشکرایکرد، بڕیارە سەعات ١٠ی ئەم شەو بە کاتی ھەرێمی کوردستان "جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا ئیمزا لەسەر پڕۆتۆکۆڵی زیادکردنی ھەردوو وڵاتی سوید و فنلەندا لە ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەنتیک (ناتۆ) بکات.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ئیمزای لەسەر بە ئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە ناتۆ کرد، ھاوکات لە کۆی ٣٠ وڵاتی ئەندامی ناتۆ، زیاتر لە ٢٠ یان ئیمزایان لەسەر بە ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە لە ناتۆ کردووە، بەڵام تا ئێستا نیگەرانییەکانی تورکیا دژی بە ئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە ناتۆ بەردەوامە.