ھاوپەیمانی نەسر داوای گفتوگۆی نیشتمانی لەلایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات

09/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

"ئەحمەد وەندی" سەرکردە لە ھاوپەیمانی نەسر رایگەیاند، ھاوپەیمانییەکەیان داوای گفتوگۆی نیشتمانی لەلایەنە سیاسییەکان دەکات تا لەرێی دەستورەوە ئیدارەی قۆناغی داھاتوو بدەن و نەخشە ڕێگەیەکی روون بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و دادپەروەرانە دیاریبکرێت.

"ئەحمەد وەندی" وتیشی، بەبێ دانووستانی نیشتمانی گشتگیر ھیچ چارەسەرێک بۆ قەیرانی سیاسی ئێستای عێراق نییە، چونگە گفتوگۆ ھەنگاوی یەکەمی چارەسەری کێشەکانە. بەپێچەوانەوە دوور کەوتنەوە و لێکترازان بۆشایی نێوان لایەنەکان زیاتردەکات.