بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

09/08/2022
ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، لە درێژەی کاروچالاکییەکان بۆ ڕووبەڕو بوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان و بازرگانانی ئەو ماددانە ، دەست بەسەر بڕی ٦٤ کیلۆ ماددەی کریستاڵ دا گرت .

ڕاشیگەیاند، ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لەسەر ڕێنمایی و ڕاسپاردەی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم و بەفەرمانی دادوەر، لە چوارچێوەی ھەڵمەتی دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددە ھۆشبەرەکان و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ھەر جۆرە ماددەیەکی ھۆشبەر، کە زیان بە ئابووری ھەرێم دەگەیەنێت و کاریگەری خراپ لەسەر کۆمەڵگە دروست دەکات.

ئاسایشی سلێمانی ڕوونی کردەوە، ھێزەکانی ئاسایش دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەفەرمانی دادوەر لە چواری ئابی ٢٠٢٢، لە بازگەی تاسڵوجەی سلێمانی لە ئەنجامی پشکنینی ئاسایی دەستیان بەسەر بڕی  ٦٤، کیلۆ ماددەی کریستاڵدا گرت کە ماددەکە لە ناو دەبەی ڕۆنی ئۆتۆمبێل شاردرابویەوە و لەدەرەوەی ھەرێمەوە ھێندرابوون، تۆمەتبارێکیش دەستگیرکراوە دانیشتوی شاری سلێمانیە بەناوی ( ڕ ، ح ، م ) . لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٤، بەنیازبووە  لە شاری سلێمانیەوە بیباتە شارەکانی تر، بە فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی  ٢٥، لە یاسای ماددە ھۆشبەرەکان ڕاگیراوە و دەست بەسەر کریستاڵەکەدا گیراوە.