حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی فراوانی لەسنوری دیالە ڕاگەیاند

09/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی فراوان لە باکوری مقدادیەی سەربە پارێزگای دیالە بۆ لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش دەستیپێکرد.

"تاڵب موسەوی" فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی دیالەی سەربە حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، ھێزێکی سەربە سوپای عێراق و حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنێکی فراوانیان بۆ پشکنینی ناوچەکانی باکوی قەزای میقدادیە لە چوار میحوەرەوە دەستپێکردووە بۆ لەناوبردنی شانە نوستووەکانی تیرۆریستانی داعش و گرەنتیکردنی ئەمنییەتی ناوچەکە. 

"موسەوی" وتیشی، ئۆپراسیۆنەکە بەپشتبەستن بەو زانیارییە ھەواڵگیریانە بەڕێوەدەچێت کە بەدەستیان دەگات، ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجیان راوەدونانی چەکدارانی داعشە لە ناوچەکانی روباری دیالە لە باکوری میقدادیە.