پنتاگۆن: لە جەنگی ئۆکراین ٨٠ ھەزار سەربازی روسیا کوژراون و برینداربوون

09/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ( پنتاگۆن) رایگەیاند، بەپێی خەمڵاندنەکان لەماوەی کەمتر لە شەش مانگی جەنگی ئۆکراین ٨٠ ھەزار سەربازی روسیا کوژراون و برینداربوون.

کۆلین کاھل یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، بە پێی خەمڵاندنەکان لە سەرەتای ھێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین لە ٢٤ی شوباتی رابردوو، تا ئێستا ٨٠ ھەزار روسی کوژراون و برینداربوون.

رونیشیکردەوە، سوپای روسیا ٣ ھەزار بۆ ٤ ھەزار زرێپۆشی لەدەستداوەو بەھۆی کەمبوونەوەی مووشەکی دوورمەودا و  تەکنیک بەرز بەتایبەت مووشەکی جۆری کروز دووچاری قەیران بووەو ناچار بووە تەنھا بۆ کاتی نائاسایی و لەناکاو مووشەکەکانی بەکاربھێنێت.

سەبارەت بە زیانەکانی ئۆکراینیش یاریدەدەری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، لایەنی ئۆکراینیش زیانی زۆری بەرکەوتووە بەڵام ھیچ ئامارێکی کوژراوانی ئاشکرا نەکرد.