سوپای پاسدارانی ئێران تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و کوژراو و بریندار ھەیە
کوردسات نیوز
شەوی رابردوو لەسەر سنورەکانی کوێستانی خنێرە ھاوسنور لەگەڵ رۆژھەڵاتی کوردستان سوپای پاسدارانی ئێران تەقەیان لە ١١ کۆڵبەر کرد وکوژراو وبرینداریش ھەیە و بەشێکیان چارەنووسیان نادیارە .
سوپای پاسدارانی ئێران تەقەیان لە کۆڵبەران کرد ٥ کۆڵبەر برینداربوون و کۆڵبەرێکیش گیانی لەدەستداوە و ٣ کۆڵبەریش بە برینداری کەوتوونەتە دەستی سوپای پاسدارانی ئێران .
ھەروەھا ٥ کۆڵبەریش چارەنووسیان نادیارە ونبوون تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە .
|