موقتەدا سەدر: گەندەڵکاران فەرمانڕەوایمان ناکەن

09/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر دەڵێت، گەندەڵکاران فەرمانڕەواییان ناکەن و پشتیووانی گەندەڵکارانیش ناکەن.

موقتەدا سەدر بەبۆنەی ١٠ موحەرەم تویتێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، گەندەڵکاران فەرمانڕەواییان ناکەن و پشتیوانی گەندەڵکارانیش نابن.

تویتەکەی سەدر لەکاتێکدایە شەوی رابردوو نوری مالکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەیامێکدا بەبۆنەی ١٠ی موحەرەمەوە رایگەیاند، تاکو ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنە ئاساییەکانی دەستپێنەکاتەوە، ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵناوەشێنرێتەوە و ھەڵبژاردنی پێشوەختەش ناکرێت.

نوری مالکی جەختیشیکردەوە، عێراق وڵاتی پێکھاتەکانە و گەلەکەی لە مەزھەبەکان و نەتەوەکان پێکھاتووە و ناکرێت ئیرادەیەکی بەسەردا بسەپێنرێت، جگە لە ئیرادەی تەواوی گەل لە رێگەی دامەزراوە دەستورییەکانییەوە کە بریتییە لە ئەنجوومەنی نوێنەران.