سەرکردە سیاسییەکانی عێراق: یەکێتی رۆڵی گرنگی لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا ھەبووە
کوردسات نیوز
سەرکردە سیاسییەکانی عێراق بە گرنگییەوە باس لە سەردانە چەند رۆژییەکەی وەفدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی بۆ بەغداد دەکەن و دەڵێن، یەکێتی رۆڵی گەورەی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق ھەیە و ئەمەش درێژکراوەی ئەو مێژووەیە کە یەکێتی بە سەرۆکایەتی سەرۆک مام جەلال لە رابردوودا ھەمیشە کلیلی چارەسەر بووە و وڵاتی لە ناکۆکییە قوڵ و کێشە گەورەکان پاراستووە.
|