ژمارەیەک کۆچبەری کورد و عێراقی لە تورکیا دەستگیر کراون
کوردسات نیوز
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا رایگەیاند، لە رۆژی ٥ی ئەم مانگەوە لە ناوچەی (ماناگات) لە شاری ئەنتاڵیا لە ئۆتۆمبێڵکدا ١٥ کۆچبەری ھەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ٥ کۆچبەری ئێرانی دەستگیرکراون.
کۆچبەرەکان ھەوڵیانداوە بەرەو ئیتاڵیا بڕۆن، فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی دەڵێت ٥ کەسیش بەتۆمەتی قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بە ژیانی کۆچبەرەکانەوە دەستگیرکران.
لە ناوچەی (داتچا)ی سەر بەشاری (مۆغڵا)ش ٥٦ کۆچبەر دەستگیرکران لەگەڵ دوو کەسی بەڕەگەز تورک بە تۆمەتی قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بە ژیانی کۆچبەرەکانەوە، لە ناوچەی (مەرمەر)یش ٣٤ کۆچبەری سوری کە ژن و منداڵیان تیدابوو دەستگیرکران.
فیدراسیۆنەکە دەشڵێت، پێشتر لە ڕیکەوتی ٦/٨/٢٠٢٢ ھەر لەناوچەی مەرماریس ٥٦ پەنابەر رزگارکران کە پێشتر دوای گەیشتنیان بە سنوری یۆنان لەلایەن پۆلیسی یٔێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە ، لەھەمان کات و شوێنیشدا دوو پەنابەری تر دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ یۆنان.
|