ئیسرائیل بڕیاری ئاگربەست دوادەخات

07/08/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھەرچەندە بڕیاربوو بە ناوبژیوانی میسر ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و گروپە چەکدارەکانی فەلەستین بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام ئیسرائیل رایگەیاند، ئاگربەستیان دواخستوە و بەردەوامن لە ھێرشەکانیان بۆسەر کەرتی غەززە لە دواین ھەڵوێستیشدا حکومەتی قاھیرە رایگەیاند، لە ١٢ی ئەم شەوەوە ئاگربەستەکە جێبەجێ دەکرێت.

سەرچاوەیەک لەگروپی جیھادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند، ڕێز لەو کاتە دەگرن کە لەلایەن حکومەتی میسرەوە دیاریکراوە بۆ ئاگربەست لە کەرتی غەزە.

بە گوێرەی سەرچاوە تەندروستییەکانی فەلەستین، ژمارەی کوژراوەکانی فەلەستینییەکان بەرزبووتەوە بۆ ٤١ کوژراو و زیاتر لە ٣٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون .

سەرچاوە سەربازییەکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کردووە، تا ئێستا نزیکەی ھەزار موشەک لە کەرتی غەزەوە ئاراستەی ئیسرائیل کراوە.